پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی کێشەی کارەباوە هەردوو پڕۆژەی ئیفرازی یەک و دووی پارێزگای هەولێر له‌كاركه‌وتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆیش ڕاگەیه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی كێشه‌ی كه‌ره‌باوه پڕۆژه‌كان وه‌ستاون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئابی 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یانراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کارەبا، هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو وەستاوه‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر بێ ئاو بن”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم،له ئێستادا تیمەکانی چاککردنەوە لە ماوەیه‌كی كورتدا کێشەکە چارەسەر دەکەن و وێستگەکان بەکار دەخەنەوە، کە ئێسته بەهۆیەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بووە”.