پۆڵەتیک پرێس
کێشەی نەخۆشانی شەکرە هەڵبژاردن و ڕێکخستنی خواردنی تەندروستە، هەندێک خواردنەکان تەندروست دەردەکەون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر چەوری، شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکرە و کۆلیستڕۆڵ و هۆکارێکن بۆ قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ.
وازهێنان لەو خواردنانە یان بەکارهێنانی جێگرەوەیان کە تەندروست بێت ڕێگایەکی باشە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە و ژیانیکی تەندروست.
ئەو خواردنانەی هۆکارێکن بۆ بەرزبونەوەی نەخۆشی شەکرە و کۆلیستڕۆڵ:
-برنج
برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵەکان، وزە دەبەخشێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات، کێشەکانی پێست و هەوکردنی لەش کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە باشترە برنجی قاوەی بەکاربهێنیت چونکە تەندروستترە لە برنجی سپی.
-قاوە
قاوە بەهۆی کانزاکانی ناوی چەوری دەسوتێنێت و تەرکیز زیاد دەکات، بەڵام بۆ نەخۆشانی شەکرە پێویستە لە خواردنەوەی قاوە لەگەڵ شەکر و خامە دوربکەونەوە، باشترە کوپێک قاوەی ڕەشی تاڵ بەبێ شەکر بخۆنەوە.
-مۆز
مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، ڕیشاڵەکان، دژەئۆکسانەکان و کانزاکانی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە گاریگەری لەسەر ڕێژەی ئەنسۆلین دەبێت.
-شەربەتی میوە
شەربەتی میوەکان ڕێژەیەکی کەم ڕیشاڵی تێدایە، زیاتر شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە، بۆیە باشترە نەخۆشانی شەکرە میوەکە بخۆن باشترە لە شەربەتەکەی.
-دانەوێڵەکان
دانەوێڵەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە زیانی بۆ نەخۆشانی شەکرە هەیە.
-گۆشت و مریشک و هێلکە
مریشک و هێلکە و گۆشت تەندروستن چونکە دەوڵەمەندن بە پڕۆتینەکان و ڤیتامینەکان، بەڵام لەکاتی سورکردنەوەی مریشک و هێلکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەئ گلۆکۆز، بۆیە گۆشتە بێچەورییەکان بە برژاوی بۆ نەخۆشانی شەکرە گونجاون.
-هەنگوین
هەنگوینی سروشتی باشترین جێگرەوەی شەکرە.