نیشانەکانی توش بوون بە نەخۆشی شێر پەنجە

پۆڵەتیك پرێس

نەخۆشی شێر پەنجە زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی گرنگە کە تێبینی ئەم نیشانانە بکەین، تا بتوانین زووتر چارەسەر وەربگرین و نەگاتە قۆناغی مەترسیدار.

نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر عادل رجولە بریتین لە:

١-ئازاری جەستە، ڕەنگە هەمووکات ئازاری جەستە بەڵگە نەبێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەڵام،پێویستە لە کاتی بونی ئازاری نا ئاسایی جەستەت سەردانی پزیشک بکەیت ئەکرێ یەکێک بێت لە نیشانەکان.

٢-ئازاری پشت، یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی شێر پەنجە ئازاری پشتە،بۆیە لە کاتی حاڵەتی نەخوازراو سەردانی پزیشک بکە.

٣-یەکێکیتر لە نیشانەکان بریتیە لە ئازارێک کە لەوانەیە هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا توشی هەمان ئازار بیت،لەم کاتەدا پێویستە خێرا پشکنین بکەیت.

ماڵپەڕی مێدیسین هۆبکینزئاماژەی بە چەند نیشانەیەکیتریش کردووە کە ئەمانەن:

١-دابەزینی کێش، ڕەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکان،بە تایبەت ئەگەر بە بێ هۆکار کێشت دابەزیبێت.

٢-ئارەق کردنەوەی زۆر لە شەو دا، ڕەنگە ئارەق کردنەوەی شەوان هەندێک جار بەهۆی ماندوبوون، یاخود بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی بێت بەڵام نیشانەیەکیشە بۆ نەخۆشی شێر پەنجە.

٣-ماندووبونی زۆر، ڕەنگە هەموو کەس ماندوو بێت،بەڵام دوای پشوو دان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵێ‌م ئەگەر هاتوو پشوودان سودی نەبوو دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکانی نەخۆشی شێر پەنجە.

٤-گۆڕانی پێست، زەردبوونی ناو چاو یاخود پەنجەکان دەکرێت نیشانەیەکی نەخۆشی شێر پەنجە بێت،پێست یەکێکە لەو بەشە گرنگانەی ئاماژە بۆ زۆرترین نەخۆشی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا