ئەڵمانیا چارەسەرەكەی ترامپ بۆ كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا چارەسەرەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ كۆرۆنا بەكاردەهێنێت، كە نرخی یەك ژەمی ئەو دەرمانە دوو هەزار یۆرۆیە.

جینس سبان، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی دەست دەكات بە بەكارهێنانی دەرمانێك بۆ چارەسەركردنی كۆڤید-19، كە بۆ چارەسەركردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەكارهاتووە.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیڵد ئام سۆنتاگ ڕایگەیاند، حكومەت بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ 200 هەزار ژەمە دەرمانی كڕیوە، كە بۆ هەر ژەمە دەرمانێك بڕی دوو هەزار یۆرۆ پێویستە.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕوونیكردەوە، زوو بەكارهێنانی ئەو دەرمانە لە قۆناغەكانی سەرەتای نەخۆشی كۆرۆنادا، دەتوانێت رێگری بكات لە خراپتربوونی باری تەندروستی كەسی تووشبوو.

رۆژی 2-10-2020 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد و پێنج رۆژ دوای ئەوە پزیشكە تایبەتەكەی رایگەیاند، ترامپ هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنای نەماوە، ئەوەش بووبە جێگای پرسیار كە چۆن لەو ماوە كەمەدا ترامپ توانیویەتی كۆرۆنا تێپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا