ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئه‌یسی میلان به شێوه‌یه‌كی ئاسان به یانه‌ی ئه‌تڵانتا دۆڕا (3به0) ته‌نانه‌ت یانه‌ی میلان نه‌یتوانی یه‌ك تاكه شووت ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له كۆتایدا میلان هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه و بووه پاڵه‌وانی نیوه‌ی وه‌رزی خولی ئیتاڵی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته‌دا راهێنه‌ری ئه‌یسی میلان بیۆلی ده‌ڵێت:
“ئەگەر میلان ژن بووایە هاوژینی من دەبوو، هەرچەندە هاوسەرگیریم کردووە، راستی نیوه‌ی وه‌رزه‌كه جوان بوو بۆ من، ساڵی رابردوو داڤید ئاستۆری و باوکم کۆچی دواییانکرد، کە من پێموایە ئێستا ئەوان وەک دوو فریشتە پارێزگاریم لێدەکەن، پێموایە ئەوان بەشێکن لەو دەستکەوتەی ئەمساڵ بەدەستمان هێناوە له ئه‌یسی میلان، هه‌روه‌ها ئەوەی رووده‌دات له میلان چیرۆکێکی خەیاڵی نییە، بەڵکو راستییە هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن. جگه له‌مانه وتەیەک هەیە دەڵێت:
ئەو ژیانەی من دەمەوێت لێرە هەیە، ئەو هاوڕێیانەی من دەمەوێن لەگەڵم بن لێرەن، بۆیه دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵ میلانۆ و هه‌رگیز ئاوڕناده‌ینه‌وه بۆ دواوه”.