لیڤاندۆڤێسكی بردنەوەی باڵون دۆر بۆ من زەحمەتە

یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و هەڵبژاردەی پۆڵندا لیڤاندۆڤێسكی، بەدووری دەزانێت لەمساڵدا بتوانێت باڵۆن دۆری 2021 بباتەوەو پێیوایە ناتوانێت بۆ ئەو نازناوە كێبڕكێی میسی بكات.

لیڤاندۆڤێسكی دەڵێت،”لاریم نییە لە بەرامبەر باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەكان باڵۆن دۆر لەدەستبدەم”، لەمەشدا ئەو یاریزانە مەبەستی میسی ئەرجەنتینییە بە تایبەت كە لەمساڵدا توانی نازناوی كۆپا ئەمریكا بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەستبهێنێت.

میسی لەو پاڵەوانێتییەدا سەرەڕای نازناوەكە هاوكات، خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكەیشی بەدەستهێنا.

لیڤاندۆڤێسكی، ساڵی رابردوو خەڵاتی زە بێستی فیفای بۆ باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە، بەڵام لەبەر هەڵوەشاندنەوەی باڵۆن دۆر لە وەرزی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە بێبەش بوو، ئەمساڵیش لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بوندێسلیگای بەدەستهێناوە و بە تۆماركردنی 41 گۆڵ بووەتە گۆڵكاری خولەكە و خەڵاتی لاپچینی زێڕینیشی مسۆگەركردووە وەك باشترین گۆڵكاری خولەكانی ئەوروپا.

بەڵام نەیتوانی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەنداش لە یۆرۆی 2020 شكستیهێنا و لە قۆناخی كۆمەڵەكان دەركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا