پۆله‌تیك سپۆرت
دواجار ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر قسه‌كانی لیۆناردۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریسان جێرمان هاتنه قسه‌و پێیان وایه: ئه‌وان تا ئه‌وپه‌ری بێرێزی بێرێزیان به‌رامبه‌ر به میسی و هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه كردووه، چونكه قسه له‌سه‌ر یاریكه‌رێك ده‌كه‌ن هیچ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
کارگێڕی به‌رشه زیاتر بۆ میدیاكان باسی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:
لیۆناردۆ و پۆچۆتینۆ سنوورەکانی رەوشت و نەریتەکانی تۆپی پێیان بەزاندووە، چونكه له‌سه‌ر میسی قسه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و یاریزانه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش هانی لیۆ دەدەن بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی به‌رشه بكاته‌وه، کە کۆتایی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بووه.
رۆژنامه‌كان ده‌نوسن:
پۆچی و لیۆناردۆ بەدوای دوو ئامانجه‌وه‌ن.
– گرێبەسته‌كه‌ی میسی لەسەر ئاگرێکی کز بکوڵێنن و ئه‌و یاریزانه ته‌واو بێزار بكه‌ن له تیپه كۆنه‌كه‌ی.
– هانده‌رانی میسی له‌و یاریزانه بێزاربن و پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریسییه‌كان متمانه‌یان نه‌مێنێت، هەروەها لیۆناردۆ و پۆچێتینۆ مەبەستیان لەو قسانه ئەوەیه لیۆ بخەنە ژێر گوشارەوە و ئازادانه بچێته پاریسان جێرمان.
له كۆتایدا زۆرێك پێیان وایه لیۆناردۆ لە بنەڕەتدا ئامانجی گرێبەستکردن نییە لەگەڵ میسی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی هه‌ر قسه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت میسی بكه‌نه دروستكه‌ری فیتنه‌ی تۆپی پێی ساڵ و جیهانی پێوه گیرۆده بكه‌ن.
هه‌وراز كاوه