ڤاران كلیلی سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی ئاشكرا دەكات!

ڕافایێل ڤاران ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆمێنتی دا لەسەر یاریی یەكەمی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی كە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات

ڤاران گوتی:چێڵسی بە شێوازێكی زۆر باش دەستیان پێكرد و بە باشی فشاریان لێ كردین و هەلی مەترسیداریان دروست كرد،بەڵام دوای گۆڵەكەی بنزێما هاتینە نێو كەشی یارییەكەو باشتر كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كرد،گێمی دووەمیش دینامیكی یارییەكەگۆڕا

ڤاران گوتیشی:گۆڵەكەی كەریم یەكلاییكەرەوە بوو،ئێمە دەزانین كوالیتی بنزێمە چەندە بەرزە و زۆر یارمەتیمان دەدات

هەروەها سەبارەت بە یاری دووەم كە لە یاریگەی چێڵسی بەڕێوە دەچێت ڤاران گوتی:ڕێگەیەكمان نەدۆزییەوە بۆ شكاندنی فشارەكانی چێڵسی،بە ڕاستی بێزاریان كردین،پێویستە ئەوەی ڕوویدا لە تایمی یەكەم لێوەی فێربین و نەهێڵین لە یاری دووەم دووبارە بێتەوە!

سەبارەت بە كلیلی سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی ڤاران گوتی:لەم قۆناغە گرنگەدا توانا و لایەنی جەستەیی زۆر گرنگە،بە هەمان شێوە لایەنی زهنی و تەركیز زۆر گرنگە،بۆ بردنەوە ڕوودەكەینە یاریگەی ستامفۆرد برێدج

لە كۆتاییدا سەبارەت بە سەیڤەكەی كۆرتوا دژی وێرنەر گوتی:سەیڤێكی زۆر گرنگە بوو،وای لە ئێمە كرد بەردەوام بین لە یارییەكە،ئەو زۆر هاوكارمان دەبێت و وەرزێكی نایاب بە ڕێدەكات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا