پۆڵه‌تیك پرێس
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ورده‌كاری روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی پارێزگای بابل ئاشكرا ده‌كات ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ بۆردومانێك له عێراق ئه‌نجام درابێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چه‌كدارانی داعش به‌شێك له تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ناوچه‌ی به‌هبه‌هانی باكوری پارێزگای دیاله‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندنه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه گوایه بۆردوانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارشانهی كه باس له بۆردومانی هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن دورن له‌راستییه‌وه، له ئێستاشدا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین له‌باكوری بابل ده‌ستیپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و ده‌ستگیركردنیان.
شه‌وی رابردوو میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند بۆردومانێكدا هێزه‌كانی سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵای كردوه‌ته ئامانج، له‌و بۆردومانانه‌ش نزیكه‌ی حه‌وت كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.