پۆڵەتیک پرێس
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەو تەقەمەنییەی لکێنرابوو بە کەشتییە نەوتییەکەی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە.
لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لەڕێی هەوڵی بەردەوامەوە، بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی تەقەمەنی لە وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە دەریاییەکان توانیان تەقەمەنییەکە پوچەڵ بکەنەوە.
باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ زانینی راستی پشت ئەم رووداوە و ئاشکراکردنی بکەرەکەی.
رۆژی شەممە 2ی کانوونی دووەمی 2021، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتیمانی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری “M/T Pola” کە نزیکەی 30 کیلۆ تەقەمەنی پێوەلکێنرابوو، لە هیچ وڵاتێکی دراوسێوە نەگەیشتووەتە بەندەرەکانی عێراق.
ئێوارەی هەینی رابردوو، دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاند، نزیكهی 30 كیلۆ تهقهمهنی لكێندراو به كهشتییهكی نهوتههڵگری كۆمپانیای سۆمۆوە دۆزراوهتەوه.