پۆڵه‌تیك پرێس
دواى ئه‌وه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی پەسەندكرد بەپێی پڕۆژەیاساكەش به رێژه‌ى 30% باج خراوەتە سەر موچەی فەرمانبەران، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایش له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت “ڕێگه به‌وه ناده‌ین”.
به پێى پرۆژه یاساكه ئەو فەرمانبەرانەی موچه‌كه‌یان له 500 هه‌زار دینار زیاتره به بڕى 10% باجی دەخرێتەسەر، ئەوانەی موچەكەیان یەك ملیۆن دینارە 20% و ئەوانەشی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار موچه‌كه‌یانه به ڕێژه‌ى 30% باج ده‌خرێته سه‌ر موچه‌كانیان، له كاتێكدا پێشتر ده‌وترا به رێژه‌ى 5% باج ده‌خرێته سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ى وت: ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه فه‌رمى نییه و گه‌یشتنى پرۆژه‌كه‌ش بۆ په‌رله‌مان دواده‌كه‌وێت.
وتیشى، “رێژه‌ى باجه‌كه تائێستا فه‌رمى نییه و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه زۆره‌ى باسى لێوه‌ده‌كرێت دیاریبكرێت، ئاسان نییه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین ئه‌و باجه زۆرى بخرێته سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د سه‌فار، په‌رله‌مان دژى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باجه‌كه بۆ پله باڵاكان بێت ئه‌وا به شتێكى باشى ده‌زانن.