نهێنییەکانی جەنگی کەنداو ئاشکرا دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

عەمرو موسا ئەمینداری گشتی پێشووی جامیعەی عەرەبی کتێبێکی نوسیوە تێیدا باس لە هەوڵەکانی دەکات بۆ رێگریکردن لە روودانی جەنگی کەنداو و راگرتنی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق لە بەرپاکردنی جەنگ.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، عەمرو موسا لە کتێبەکەیدا باسی لە هەوڵەکانی خۆی کردووە بۆ وەستاندنی جەنگی کەنداو، ئەوەش هاتووە، لە ٦٣ لاپەڕەدا دوو بەشی بۆ ئەم بابەتە لە تەرخانکردووە.

باس لەوەش کراوە، بەشی یەکەمیان تایبەتە بە هەوڵەکانی نوسەرەکە لە رێگریکردن لە روودانی جەنگ و بەشی دووەمیش تایبەتە بە روخاندنی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە.

لەوبارەیەوە عەمرو رایگەیاند، چەند جارێک چاوی بە سەدام حسێن کەوتووە و هەوڵیداوە لەبارەی گەڕانەوەی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق بڕوای پێبهێنێت.

دەشڵێت: لە کاتی گفتوگۆکاندا خۆم پێ کۆنتڕۆڵ نەکرا و هاوارم کرد بەسەریدا و ئاگادارم کردەوە لەوەی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەت.

بڕیارە ئەم کتێبە بەم زووانە لەلایەن ناوەندی “دار الشروق” بڵاوبکرێتەوە، کتێبەکە پڕە لە رووداوی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی عەمرو موسا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠١ هەتا ٢٠١١ وەک ئەمینداری جامیعەی عەرەبی تیایاندا ژیاوە و لە ١٩ بەش پێکدێت و بەسەر ٥٧٤ لاپەڕەدا دابەش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا