عیزەت دوری گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق هەواڵی مردنی عیزەت دوری جێگری سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حسێنیان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، عیزەت دوری یەکێک لە دیارترین پیاوەکانی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

عیزەت دوری لە سەرەتای دەسەڵاتی سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٧٩ وەک جێگری سەرۆک هەتا رووخانی ئەو سەرۆکە لە ساڵی ٢٠٠٣کاری کرد.

عیزەت دوری کە بە پیاوی دووەمی حزبی بەعسی پێشوو دادەنرێت لە ١ی تەمموزی ساڵی ١٩٤٢ لەدایکبووە و پێنج جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ١١ کوڕ و ١٣ کچە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا