پۆڵه‌تیك پرێس
فەرماندەی هێزی پاراستنی شه‌نگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یەكینەكانی پاراستنی شه‌نگال (یه‌په‌شه)، موچه له وەزارەتی بەرگریی عێراقه‌وه وه‌رده‌گرێت، ههوڵك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به رێككه‌وتنێك تێكه‌ڵ به حه‌شدى شه‌عبى بكرێت.
رۆژی 9ی مانگی 10ی ئەمساڵ هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شه‌نگال رێككەوتن و بڕیاردرا، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ى له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه‌دان بخرێنه ده‌ره‌وه، له چوار چێوه‌ى ئه‌و رێككهوتنهشدا له‌ماوه‌ى رابردوودا سێ لیوای پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە نزیك قەزای شه‌نگال بڵاوەیان پێكرا.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی شه‌نگال به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، دواى جێگیركردنى ئه‌و لیوایانهى سوپاى عێراق، دۆخى ئه‌منى شاره‌كه “زۆر باشه” و هێزه‌كانى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبیش وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنه‌كه له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه چونه‌ته ده‌ره‌وه.
وتیشى،”له قۆناغى دووه‌مى رێككه‌وتنه‌كه‌دا هێزه‌كانى یه‌په‌شه و یه‌په‌ژه، په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى له سنورى ناحیه‌ى سنونێ ده‌چنه‌ده‌ره‌وه”.
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌په‌شه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌یه و سەر بە حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگریی عێراقن، موچە لەوان وەردەگرن، هه‌وڵێك هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵ بكرێن.
له‌باره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى قه‌زاكه شه‌شۆ باسى له‌وه‌كرد، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە دۆخی خەڵکی شه‌نگال و ئاوەداننەکردنەوەی شارەکه و تائێستا ئەو شارە ئاوەدان نەکراوەتەوە و تەواوی ئێزدییه‌كان نەگەڕاونەتەوە.