لەمڕۆوە پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک وجووت نامێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “لەمڕۆوە 20ی حوزەیرانی 2022، پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک وجووت نامێنێت سەرجەم  شۆفێران دەتوانن بەنزین وەربگرن لەو ویستگانەی بۆیان دیاری کراوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی دووشەممە 20ی حوزەیرانی 2022، بەنزینی نۆرماڵی 800 دیناری لەناو شاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت:

هەڵەبجە, تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی بۆ تەکسی ژمارەی تاک

تاسڵوجە بۆ پاص

بەکرەجۆ، کانی گۆران، شاوان، دۆڵەرووت، پێشەوا، قەیوانی (1و2و3) بۆ تایبەت ژمارەی تاک

کازیوە بۆ تەکسی دەرەوەی شار ژمارەی تاک

وتیشی، بەنزین دوای کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیان دەگاتە وێستگەکان بەهۆی ئەنجامدانی پشکنین و بارکردن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا