پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، زۆرترین ڕوداوەكانی هاتوچۆ لە شەقامی 120 مه‌تری هه‌ولێردا ڕودەدات.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت”هۆكارەكەی شۆفێرانە، كە خراپ بە كاریدەهێنن”.
موقەدەمی هاتوچۆ فازل حاجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، بۆ پۆڵەتیك-پرێس وتی:” كێشەكە لە شەقامەكەدا نییە، شەقامەكە تەواو بووە و هیچ كێشەی نییە، تەنها شەقامە خزمه‌تگوزارییه‌كان لە هەندێك شوێن تەواو نەبووە، ئەو ڕوداوانەی كە ڕودەدات لە شەقامە خزمه‌تگوزارییه‌كان نییە، بەڵكو خراپ بە كارهێنانی ڕێگاكەیە كە دەبێتە هۆی ڕوداوی هاتووچۆ”.
وتیشی:”تا ئێستا ئاماری 120 مەتریمان جیانەكردۆتەوە كه ئاخۆ چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆ تیایدا ڕوویداوه، بەڵام زۆرترین ڕوداوی لێدەكەوێتەوە، بە جیاواز لە شەقامەكانی تر، چونكە ئێستا شۆفێران زیاتر شه‌قامی 120 مەتری به‌كارده‌هێنن”.
سەبارەت بەو ڕوداوەی ئەمرۆ چوارشه‌ممه له‌شه‌قامی 120 مه‌تری ڕوویدا وتی:”لەسەر شەقامی 120 مەتری دەروازەیەك هەیە، بۆ جوت سایدی بنەسڵاوە دەچێت، بەردەوام لە جووت سایدانە دەبێت شۆفێران خێراییەكەیان كەمبكاتەوە، بەڵام ئەو بارهەڵگرە بە خێرایی 100 هاتووە، كە گەیشتۆتە دەروازەكە لێیشێواوە، بۆتە هۆی لە دەستدانی كۆنترۆڵ و ئەو ڕوداوەی لێكەوتۆتەوە”.
به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه زیانی ده‌یان هه‌زار دۆلار به‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر كه‌وتووه.
شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێر، كە تەواوی ڕێگا سەرەكیەكان و ناو شاری هەولێر بەیەكەوە دەبەستێتەوە و درێژیەكەی نزیكەی 38 كیلۆمەتر دەبێت، شەقامەكەش 24 ئۆڤەر پاس و پەندەرپاسی تێدایە و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی ناو شار دەبێت، گوژمەی تەواوی پڕۆژەكەش 88 ملیۆن دۆلارە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە جێبەجێ كراوە.