پێدانی كارەبای نیشتیمانی زیاددەكات

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی كارەبای هەرێم پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی دە دیاریدەكات، وتەبێژی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، 22 بۆ 23 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین و كارەبا لەم مانگە باشتر دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەمانگی ئەیلولدا نزیكەی 21 بۆ 22 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە، ئەم مانگەش ئەگەر هیچ هۆكارێكی تەكنیكی نەیەتە پێشەوە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبێت.

وتیشی: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمتر دەبێتەوە، بەو هۆیەشەوە چاوەڕواندەكرێت پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ نزیكەی 23 كاتژمێر زیادبكات بۆ مانگی داهاتوو.

ساڵانە لە وەرزەكانی زستان و هاویندا بەهۆی زۆربوونی خواست كارەبای نیشتمانی كەمدەكات، بەتایبەت لە زستاندا بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم نەوتی سپی دابەش ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا