رێژەی تووشبوون‌و مردن بەكۆرۆنا لەهەرێم ستانداردی جیهانییە

پۆڵەتیك پرێس:
رێژەی تووشبوون‌و مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم ستانداری جیهانییەو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش داوا لەهاووڵاتیان دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ژمارەكان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

چەند رۆژێكە لەئامارەكانی تووشبوون‌و مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم دەردەكەوێت، كە جێگرییەك لەژمارەكان هەیەو پێشترش سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەفەیسبووكی خۆی رایگەیاندبوو، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، دڵنیابن بەسەر كۆڕۆنا زاڵ دەبین‌و كوردستان سەلامەت دەبێت.

لەو بارەیەوە د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەئێستادا دەتوانین بڵێن ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و مردن بەو ڤایرۆسە لەهەرێم ستانداردە، واتە لەوە زیاتر رێژەكە بەرزنابێـتەوەـ ئەوەش داتایەكی باشە.

ئاسۆ حەوێزی، سەبارەت بەبڕیاری داخستنی خوێندنگاكان‌و غەرامەكردنی هاووڵاتیان بەنەبەستنی دەمامك تاچەند ئەنجامی هەبووە وتی: بڕیاری داخستنی خوێندنگاكان‌و بەستنی دەمامك ئەگەر ئەو رێژەیەی لە ئێستادا هەیە جێگیر بكرێت، یان كەمبوونەوە بە خۆیەوە ببینیت ئەو كات دڵنیا دەبین بڕیارەكەمان ئەنجامی هەبووە، ئەمەش لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەینە ئەو ئەنجامە، ئەو كات یەكێكی تر لە ئەگەرەكان داخستنی چەند شوێنیك دەبێـت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم باسی لەوەش كرد، هەموو بریارێكی كۆرۆنا لەهەفتەیەكەوە بۆ هەفتەیەكی دیكە دەگۆڕێت‌و وتیشی: پاشان ئێمە هەڵسانگاندن دەكەین و هەرشتێك ببێتە هۆی ئەوەی رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمبێتەوە، ئەوا وەك وەزارەتی تەندروستی بڕیارەكان لە كاتی خۆیدا دەدرێت، كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت.

بەپێی دواین ئامارەكانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان 83 هەزار و 376 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 52 هەزار كەس چاك بوونەتەوەو دوو هەزار و 673 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا