پۆڵەتیک پرێس
نووسەر و وەرگێڕی کورد مەریوان هەڵەبجەیی خەڵاتی وەرگێڕی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێبەخشرا .
خەڵاتی وەرگێڕ بۆهەموو کاری وەرگێڕانە و تەنها بۆ یەک کتێبی وەرگێڕدراو نییە، رۆژی ٢١ ی ١١ لە درێژەی کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە مەریوان هەڵەبجەیی بەخشرا.
مەریوان هەڵەبجەیی لە فارسییەوە وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی و هاوکات وەرگێڕانی پێچەوانەش لە کوردییەوە بۆ فارسی دەکات.
ئەم وەرگێڕەی کورد تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ کتێبی چاپکراوە، کتێبەکانی بەختیار عەلی و شێرزاد حەسەن و چەندین دەقی شیعری شێرکۆ بێکەس، رەفیق سابیر، لەتیف هەڵمەت، فەرهاد پیرباڵی کردووە بە فارسی و کتێبی چەندین کتێبی نووسەری دیاری فارسیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.