دەزگای جەمال عیرفان شەش پەرتووکی نوێی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەزگای جەمال عیرفان شەش پەرتووکی نوێی بڵاوکردەوە و لەبارەی پەرتووکە نوێیەکانەوە دەڵێت، ” پەرتووکە نوێیەکانی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بە بەرگی ڕەق و باشترین شێوازی چاپ بڵاوکراونەتەوە و ڕەچاوی نرخ کراوە و هەموو چاپکراوەکانی لەمەو دواش وادەبێت”.

ئەم پەرتووکانە و سەرجەم چاپکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوڵ چاپکراوە.

ئێسکی بەراز و دەستە گەڕەکان  رۆمانێکی مستەفا مەستورە و لەلایەن بەسیر حسێن-وە وەرگێڕدراوەو یەکێک لە شەش پەرتووکە نوێیەکەی جەمال عیرفانە. هاوکات سیانینەی غەرناتە  رۆمانێکی دیکەیەو لە نوسینی ریزوا عاشورە و عومەر عەلی غەفور وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

هاوکات (ڕۆشنبیرانی کورد-مەکتەبی ئیستانبوڵ) و (حەقیقەتی ون) و  ، (دابەشکردنی کار لە کۆمەڵگەدا) و (چ فەلسەفەیەک بۆ سەدەی بیست و یەکەم؟)، چوار پەرتووکی دیکەی نوێن کە دەزگای جەمال عیرفان بڵاویکردوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا