بابان ڕاهێنەری نوێی ناساند

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بابان كە نوێترین یانەی تۆپی پێی شاری سلێمانی یە ڕۆژ لە ڕۆژ توانا نوێیەكانی خۆی لە بواری تۆپی پێ‌ پێشكەش دەكات و زیاتر و زیاتر هەوڵی خۆناسین دەدات لە نێوەندی وەرزشی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراقدا.

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو ئەو یانەیە وەك ئەزمونێك بۆ خۆی لە هەموو بوارەكانی وەرزشی عێراق دا بەشداری جامی عێراقی كرد لە ئێستادا ئەو یانەیە لە هەوڵەكانی بەردەوامە بە مەبەستی باشتر و باشتر بە دەركەوتن لە داهاتوودا سەرەڕای ئەوەی كە ئەو یانەیە نە خاوەنی سەرچاوەیەكی دارایی گەورەیە نە پشتگیرییەكی گەورەشی هەیە، بەڵام بە توانای كۆمەڵێك وەرزشكاری شاری سلێمانی بەردەوامە لە خۆ پێشكەش كردن.
ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای یانەكە ڕاهێنەری نوێی پێشكەش بە میدیاكانی شاری سلێمانی كرد كە ئەویش یاریزانی دێرین و ڕاهێنەر كاپتن (سیروان جەبار) ە كە بۆ مەبەستی بەڕێوەبردنی كاروباری هونەری یانەكە لە پاڵاوتنەكانی خولی پلە دووەكانی عێراق ناوبراو پەلكێشی ڕیزەكانی یانەكە كراوە و لە داهاتوویەكی نزیكەوە دەست بە كاروبارەكانی دەكات وەك ڕاهێنەری نوێی بابانی سلێمانی.

دیدار قەرەداغی/ ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا