پۆڵەتیك: سپۆڕت
لەگەڵ نزیك بوونەوەی داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە میركاتۆی هاوینەدا یانەی مانچستەر یونایتد بۆندی هەردوو یاریزانانی ئەلیكس تیلیسی بەڕازیلی و ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرەگوایی بە كۆتا هێنا.
ئاژانسی سكای سپۆڕتی بەریتانی بڵاوی كردەوە: مانچستەر توانی هەردوو یاریزانان ئیدیسۆن كاڤانی بێ یانە و تیلیسی لە پۆرتۆی پرتوگالییەوە بگوازێتەوە تیلیس بۆ 5 وەرز و كاڤانی بۆ ماوەی 2 وەرز لەگەڵ ئەگەری درێژ كردنەوەی ماوەی بۆندەكەی.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە هەردوو یاریزانان لە ئێستادا لە كۆمەڵگەی وەرزشی كارلینگتۆنی تایبەت بە یانەكەن و پشكنینی پزیشكی وردیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر هەموو شتێك سەبارەت بە بۆندەكانیان ئاشكرا دەكرێت.
جێی باسە تیلیس لەگەڵ پۆرتۆ بەردەوامە لە یاری كردن لە كاتێكدا كاڤانی ماوەی زیاتر لە 7 مانگە وەستاوە و پێویستی بە گەڕانەوەی توانا جەستەییەكانی هەیە.
دانەر ئەسڵان