سبەینێ سەرۆکی نوێی بارسەلۆنا دەستنیشان دەکرێت

بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی یانەی بارسێلۆنا بەڕێوە بچێت ، ماوەی دەنگدانەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٩:٠٠ی شەو بە کاتی کاتەلۆنیا دەبێت

 

کێ دەتوانێت دەنگ بدات؟

دوای تەوابوونی سەرژمێرییەکی ئەلکترۆنی، دەرکەوت کە ١١٠٫٢٩٠  دەتوانن دەنگ بدەن

ئەو ئەندامانەی دەتوانن دەنگ بدەن، دەبێت یٔەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت

 

تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت

دەبێت لایەنی کەم ساڵێک لەمەوپێش بووبێتە یٔەندام لە یانەکە

مافی یٔەندامبوونەکەی لەکار نەکەوتبێت

لە سەرژمێرییە یٔەلیکتڕۆنییەکە ناوی تۆمار کرابێت

 

لەم شوێنانەی خوارەوە دەنگ دەدرێت

 

بارسێلۆنا (کامپ نۆو و پالاو بلوگڕانا)

گیڕۆنا

ئەندۆرا

 

بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکە، دەتواندرێت بە یٔیمەیڵ دەنگ بدرێت، ئەم شێوازی دەنگدانە تەنیا ئەو ئەندامانە دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کاتەلۆنیا و بەشەکانی دیکەی یٔیسپانیا و ئەندۆران، بەو مەرجەی پێشتر لە ماوەی نێوان ٢٩ مانگی کانوونی دووەم و ٩ی مانگی شوبات داواکاریان بۆ دەنگدان بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی پێشکەش کردبێت و ناویشیان تۆمار کرابێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا