پۆڵه‌تیك پرێس:
چوار منداڵ له شاری سلێمانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید-یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك ئاشكراده‌كات.
دكتۆر پژده‌ر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، چوار منداڵ له‌سلێمانی به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌مه‌نیان جیاوازبووه، به‌ڵام هه‌رچواریان نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و قورسیان هه‌بووه، یه‌كێكیان پێشتر گورچیله‌ی بۆ چێندرابوهوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بوه.
ئه‌و پزیشكه هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌نێو خه‌ڵكیدا به هه‌ڵه باس له گیانله‌ده‌ستدانی منداڵان به كۆرۆنا ده‌كرێت و خه‌ڵكی ده‌ترسن، وتیشی، “منداڵانیش تووشی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بێت ڕێژه‌ی مردن تیایاندا هه‌یه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “منداڵانی ته‌ندروست ڕێژه‌ی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به قورسی كه‌متره، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه هه‌رگیز به قورسی تووشی ڤایرۆسه‌كه نابن”.