ئامانج لەهێرشە ئەلكترۆنیەكان بۆ سەر میدیاكانی سنوری سلێمانی چیە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند باندێكی ئەلیكترۆنی و بە ویستی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكی، هەوڵی كپكردنی دەنگی ئازاد لە سۆشیال میدیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدەن، ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی بەراورد بەناوچەكانی دیكەی هەرێم ئازادی رادەربڕین تێیدا زۆرترە.

هاوكات سەنتەری میترۆ و رۆژنامەنوس و مامۆستایانی زانكۆ، ئەو هەڵمەتە بە مەترسی بۆسەر دەنگی ئازادو بەرتەسككردنەوەی مافی مرۆڤ لەقەڵەم دەدەن و داوای كۆتاییهێنان بەو پێشێلكارییە دەكەن.

د. هەژار محەمەد مامۆستا لە بەشی تەكنیكی میدیا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: هەر هەنگاوێكی نایاسایی بۆ داخستنی هەر پەیجێكی رەسمی ناسراو لە سۆشیال میدیا، كە بیخاتە بەر لێپرسینەوە، كارێكی نا ئەخلاقی و جاسوسییە و دەچێتە خانەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین و پیشێلكردنی مافی تاك و مافی مرۆڤ.

ئازادی رادەربڕین لەم ناوچەیە زۆرە و بوێرانە كار لەسەر ئەو پرسانە دەكرێت كە پەیوەندی بە مافی رەوای مرۆڤەوە هەیە

وتیشی: كاتێك دەسەڵاتێكی سیاسی دەچێتە خانەیەكی توندڕەوییەوە ئازادی پێشێل دەكات و باوەڕی بە ئازادی رادەربڕین نامێنێت، بەوپێیەش بە رێگای جۆراوجۆر هەوڵی كپكردنی دەنگی ئازاد دەدات.

د. هەژار محەمەد هۆكاری سەرەكی ئەو هێرشە لەناكاو و نایاساییانەی دەكرێنە سەر پەیجی میدیاكانی سلێمانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئازادی رادەربڕین لەم ناوچەیە زۆرە و بوێرانە كار لەسەر ئەو پرسانە دەكرێت كە پەیوەندی بە مافی رەوای مرۆڤەوە هەیە.

نابێت ئازادی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئازادی رادەربڕین قۆرغ بكرێت و دەستوەردانی تێدا بكرێت

رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: ئەگەر وابڕیارە ئێمە وڵاتێكی دیموكراسی بین و بڕوامان بە دیموكراسیەت هەبێت، نابێت ئازادی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئازادی رادەربڕین قۆرغ بكرێت و دەستوەردانی تێدا بكرێت و كۆت و بەندو سانسۆری بخرێتە سەر.

رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەشكرد، سەنتەری میترۆ دژی هەموو جۆرە هێرشێكی ئەلكترۆنییە كە دەكرێتە سەر هەر پەیج و ئەكاونتێك، ئێمە چەندین سكاڵامان بۆ هاتووە چەندین پەیج بەبێ بونی هیچ پاساوێك دادەخرێن و سزادراون، بۆیە لامان وایە ئەم بابەتە كاری بۆدەكرێت و فێڵێكی هونەری و تەكنیكی بەكاردەهێنرێت بەمەبەستی لێدان لەم پەیجانە.

داوادەكرێت لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی خۆیان لەو پێشێلكارییە بگێڕن كە میدیاكانی سلێمانی كردوەتە ئامانج و كاری میدیایی لەهەرێمی كوردستاندا رێكبخەن، هەروەها رێگری بكەن لەو باندو دەسەڵاتە دەرەكییانەی دەیانەوێت دەنگی ئازاد لەهەرێمی كوردستان كپ بكەنەوە.

تاریق فاتیح سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی كە یەكەم رۆژنامەی ئەهلییە لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەوەی لەئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا بەدیدەكرێت ئازادی رادەربڕین و بێسەروبەرەیی كاری راگەیاندن تێكەڵكراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لایەنێكی سیاسی بەو بیانووە بەخواستی وڵاتێكی دەرەكی سزا بەسەر هەندێك لەپەیج و سۆشیالمیدیای كەناڵەكانی راگەیاندندا بسەپێنێت.

دەشڵێت: ناڕەزایەتییەكانمان لەو بارەیەوە گەیاندووەتە كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، بەڵام پێیان وتین ناتوانین دەستێوەردان لەو بابەتەدا بكەین، هەربۆیە بەناچاری پارێزبەندی دەكەین لەو بابەتانەی كە دەمانەوێت لەسۆشیالمیدیاكانمان بە تایبەت لە پەیجی فەیسبووك بڵاوی بكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا