پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاراستە دەکات و دەڵێت، دڵنیاین پارتی سۆسیال دیموکرات بەسەرۆکایەتی جەنابتان، ھەوڵەکانی یەکدەخات لەپێناو ئامادەسازی بۆ قۆناغەکانی ئایندەی خەبات و تێکۆشانی سیاسی.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەگەرمی پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم بەستنی کۆنگرەی ئەم حزبە تێکۆشەرە بەسودوەرگرتن لەئەزموون و توانا و لێھاتوویی کادرە دڵسۆزەکانی، ھاندەری نوێبونەوە و بەھێزترکردنی ریزەکانی بێت و زامنی ھێنانەکایەی ئاشتی و ئارامی بێت.
دڵنیاین پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی جەنابتان و بەپشت بەستن بەرۆحیەتی نیشتمانی، ھەوڵەکانی یەکدەخات لەپێناو ئامادەسازی بۆ قۆناغەکانی ئایندەی خەبات و تێکۆشانی سیاسی.