پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیای فه‌رمی ئێران كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراون.
میدیای فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، هه‌شت كه‌س له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
میدیای فه‌رمی ئێران ئاشكرای كردووه، محه‌مه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له لوبنان و سووریا له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
له‌لای خۆیه‌وه حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.