پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی زانیاریەکانی پۆڵەتیک پرێس وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنى پارەکەى هەرێم داوە کە 618 ملیار دینارە و بڕیارە سبەی بخرێتە سەر ژمارە حسابی حکومەتى هەرێم.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم لیستى مووچەیان بۆ وەزارەتى دارایی هەرێم ناردووە و بریارە لە ٢٧ی مانگەوە دابەشکردنى مووچە دەست پێبکات.
لەلایەکى دیکەوە ئەمرۆ چوارشەممە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پاش کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ئاوات شێخ جەناب و تیمی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، وابڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.