پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەکاری دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگای پارێزگای بابلەوە داواکراوە.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، دوای ئەوەی بڕیاری دهستگیركردنی تۆمهتبارێك لهلایهن دادگای لێكۆڵینهوهی بابلهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه بهپێی ماددهی 295 داواكراو بوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی نههێشتنی ساختهكارییهوه تۆمهتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
هەروەها روونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ق، د) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕهوانهی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.