پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق وردەکارییەکانی یاسای نوێی لێبوردنی گشتی دەخاتەڕوو و ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕەشنووسی یەکەم و دووەمی ئامادەیە.

حەسەن فەدعەم، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەی یاسایی دوو ڕەشنووسی لە پڕۆژە یاسای یاسای نوێی لێبوردنی گشتی ئامادە کردووە .

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لەبارەی ناوەڕۆکی  ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکەوە وتی، ” داڕشتنەوەی یەکەمی ڕەشنووسەکە لێبوردنی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە گەندەڵی دارایی و ئیداری، زینا لەگەڵ کەسانی مەحرەم و هەروەها مامەڵەکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و هەروەها هەر تاوانێکی دیکەی گەورە ئەنجام دەدەن”.

لەبارەی ڕەشنووسی دووەمی پڕۆژە یاساکە حەسەن فەدعەم دەڵێت، “داڕشتنەوەی دووەم  ئاماژە بە پێدانی سزای دارایی لەلایەن هەر سزادراوێکەوە دەکات بۆ هەر ڕۆژ و مانگ و ساڵێک کە پێویستە لە زینداندا بەسەری ببات، بەڵام ئەم لێبوردنەش ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە کاری تاوانکاری گەورەیان ئەنجامداوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەش کرد، “چاوەڕێ دەکرێت پەرلەمانی عێراق لە هەفتەکانی داهاتوو چەند پڕۆژەیاسایەکی گرنگ تاوتوێ بکات کە ڕەنگە یاسای لێبوردنی گشتی یەکێک بێت لەوان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا