سەرۆكوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە ماك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراق كرد. بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا لە دیدارەكەیاندا باسیان لە كۆمەڵێك پرس و فایل كردووە و تەئكیدیان لە بەردەوامی هاوكاریییە بنیاتنەرەكانی نێوان هەردوو وڵات كردۆتەوە و هەروەها رێگاكانی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی هاوكاریی دووقۆڵی نێوان هەردوولا لە هەموو بوار و كەرتەكاندا گفتووگۆی لەبارەوە كراوە.

بەیاننامەكە ئەوەشی خستوەتەروو، لەدیدارەكەی سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی بەریتانیا تەئكید لەپێویستی كردنەوەی رێگەی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاكاندا كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا