هاوپەیمانی فەتح: دەبێت ڕێگەچارەی دەستووری بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم بدۆزرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی فەتح جەختی لەوە کردەوە، دەبێت ڕێگەی دیکە بۆ چارەسەری دەستووری و یاسایی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.

مەهدی تەقی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەی دەستووری و یاسایی بۆ ئەو ناکۆکییەی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دروستبووە.

دووپاتیشی کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ پەیوەندییەکی نییە بەو سکاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی لەدژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نایانه‌وێت كێشه‌ و بەربەست له‌به‌رده‌م حكومه‌تەکەی محەمەد شیاع سودانیدا دروست بێت، لە ئێستاشدا حکومەتەکەی سودانی ناتوانێت پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگا هەنگاوبنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، دادگای فیدراڵی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستا و پێشووی عێراقی بەڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوە و بەپێچەوانەی یاسا و دەستووری داناوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا