وەزارەتى دارایی گرێبەستى فەرمانبەران نوێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی کردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران بۆ ساڵی دارایی 2023 و بریارە گرێبەستەکانیان نوێدەخاتەوە.
بەپێى زانیارییەکان وەزارەتی دارایی دەستی كردووە بە دەرکردنی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی گرێبەست، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو، نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت.
بەپیی بریارەکە لە 1ی1ی2023ەوە تاکو 31ی12ی2023 دەبێت، مەرجی تازەكرنەوەی گرێبەستەكانیشیان ئەوەیە، کە هیچ مووچەی دیكەیان نەبێت و لە دەوامكردنیش بەردەوام بن.
نزیكەی 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كورستان دەوام دەكەن و ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە بکات بە هەمیشەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا