ئەو باوکەی کچە 15 ساڵەکەی کوشت خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو باوکەی کچە 15 ساڵەکەی کوشت، ئەمڕۆ شەممە خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرد و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

پێشنیوەڕۆی هەینی لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر باوکێک کچەکەی خۆی کوشت و دواتر هەڵهات بەرەو شوێنێکی نادیار.

لەوبارەیەوە پزیشکی دادی هەولێر باسی لەوەکرد، تا ئێستا ڕووینەداوە باوکێک هێندە دڕندانە دەستی بچێتە کچی خۆی و ئەشکەنجەی بدات و بیکوژێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا