پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق شكستبهێنن.
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند، “له‌ئه‌گه‌ری شکستهێنانی دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە، قەیرانەکە لە داراییەوە ده‌گۆڕێت بۆ قه‌یرانی سیاسی”.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق داواشده‌كات، هەموو لایەنەکان له‌پێنا و چاره‌سه‌ركردنی قەیرانی لەو شێوەیە، دەستووری عێراق بکەنە مەرجەعی چاره‌سه‌ر.
له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له‌دانوستاندان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی له‌به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئاشكراكرد و وتی، “چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تى سیاسى و كه‌سانى كاریگه‌ر، ده‌مانه‌وێت روونى بكه‌ینه‌وه ئه‌م یاسایه داوا له هه‌رێم ده‌كات داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى راده‌ست بكات ئاماده‌ین، ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێین له حكومه‌تى فیدرالیه‌وه پێمان بڵێت به‌رامبه‌ر به راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌م یاسایه چه‌نده”.