تاڵیبان هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی بزوتنەوەی تاڵیبان، داوا لە ئەمریکا دەکات دەست لە کارو باری ناوخۆی ئەفغانستان وەرنەدات.

شێر محەمەد عەباس ستانیکزای جەگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی ئەفغانستان وتی، ئەفغانستان دەوڵەتێکی سەربەخۆیەو خۆی بڕیار دەدات لەبارەی دەوڵەتەکەیەوە.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی باگرام، ستانیکزای وتی سەربازانی ئەمریکا لە تاریکی شەودا ڕایان کردووە لە مانگی ئابی ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشدا وڵاتەکەی سەربەخۆ بووە لە چوارمانگی ڕابردوودا، ماوەی چوار سەدەیە بۆ یەکەم جار توانیویانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بریار بدەن.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە فشار دەخاتە سەر تاڵیبان تاوەکو مافی تەواوی ئەفغانیەکان بدات بە ژنانیشەوە ئینجا حکومەتی گشتگیر پێکبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا