پۆلیس دوو برای گەنجە كوژراوەكەی قەرەداغ دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسا سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارانی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دەركرد، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دو توانیان برای كوژراوەكە بە تۆمەتی ئەو رووداوە دەستگیربكەن‌ و هێزەكانی‌ پۆلیس لە هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیە و لە هەولێر نیشتەجێیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رۆژی‌3_1_2023 تەرمی‌ هاوڵاتییەك لە رێگای‌ سلێمانی‌ – قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای‌ ڕەوانەكردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی‌ بۆ دۆزینەوە و ئەنجامدەری‌ تاوانەكە دەستپێكرد.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشترو ڕۆژی 23-12-2022 هاوسەری‌ كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراو سكاڵای‌ یاسایی لەسەر سێ برای‌ هاوسەرەكەی‌ تۆماركردبوو.

ئەوەشهاتووە، دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسا سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكەن‌ و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیە و لە هەولێر نیشتەجێیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵی‌ 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لە گوندی‌ كانی خاكی‌ سەر بەناحیەی‌ سەنگاو كوژراوە. هەروەها ڕۆژی‌14_6_2014 لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی تەرمی دوو برای‌ دیكەی‌ بەكوژراوی‌ دۆزرانەوە، هەر ئەو كات لە بنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا