پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی جەستە ڕۆژانە پێویستی بە خواردن و هەموو ماددەکان هەیە، بەمەرجێک بەڕێژەی گونجاو بێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.
زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و ئەم کێشە تەندروستییانەی لێدەکەوێتەوە بەپێی ماڵپەڕی”thehealthsite”:
-یەکەم کێشەی تەندروستی کە بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا ڕوودەدات کۆبوونەوەی ئاوە لەجەستەدا.
-خوێی زۆر زیانی تەندروستی بۆ گەدە و کرداری هەرس دەبێت و هۆکارێکە بۆ ئاوسانی سک.
-زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
-لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و هەستکردن بە تینویەتی زۆر.
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە و بەردی گورچیلە زیاددەکات.