دوای کڕینی قۆخ ڕاستەوخۆ مەیشۆرەوە

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری بڵاو دەکەنەوە دەربارەی یەکێک لە جۆرەکانی میوە کە قۆخە، دەڵێن باشتر وایە کە دوای کڕینی ڕاستەوخۆ نەیشۆیتەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، بە شێوەیەکی گشتی خەڵک دوای کڕینی میوە ڕاستەوخۆ میوەکان دەشۆنەوە، بەڵام باشتر وایە میوەی قۆخ وا لێنەکەن چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

پسپۆڕەکان ڕوونیان کردەوە، باشتر وایە قۆخەکان بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ رۆژ هەڵبگیرین لە ژوورێک کە پلەی گەرمی گونجاو بێت، هەروەها بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ناو بەفرگردا.

ئاماژە بەوەش دەدەن، قۆخ ڕێژەیەکی دیاریکراوە لە کالۆری تێدایە ڕێژەیەکی کەمیش کاربۆهیدرات، بەم هۆیەوە دەبێتە یەکێک لە میوە هاوینەکان بەسودە بۆ نەخۆشی شەکرە.

قۆخ یارمەتی ڕێکخستنی ئستی گلۆکۆز دەدات لە خوێندا، بۆ ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی شەکرە بوون، هەروەها بە هۆی بوونی ڕیشاڵەکانیەوە شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.

سودەکانیتریشی بریتیە لە، پاراستنت لە نەخۆشیەکانی دڵ ڕێکخستنی میتابۆلیزمی لەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا