سوودەکانی تووی سپی

پۆڵەتیک پرێس

توو دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و کانزاکانی کالیسیۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و سۆدیۆم، پزیشکی بواری خۆراک دەڵێت توو لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە سوودێکی زۆر هەیە و بەچەندین ڕەنگ هەیە سپی، سوور و ڕەش، دەتوانرێت بە تازەی یان بەشێوەی وشککراوەش بخورێت.

فوائد التوت الأبيض - موضوع

سوودەکانی تووی سپی:

-توو دژە ئۆکسانە، بە هەموو ڕەنگەکانیەوە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و ڕێگری نەخۆشییەکانی دەکات، هەروەها ڕێگرری لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان دەکات.

-مادەکانی ناوی ڕۆڵ دەبینن وەک چارەسەرێک بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەدات.

-تووی سپی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپی خوێن و چەوری دەدات.

-تووی سپی دژەئۆکسان و میکرۆبە، ئەمەش یارمەتی تەندروستی دەم و ددان دەدات، ڕێگری کلۆربوونی ددان، هەوکردنی پوک و بەکتریای خراپی دەم دەکات.

تناولي التوت الأبيض لصحة الفم

-کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و کرداری دەمارە خوێنەکان باشتر دەکات، تووی سپی دەوڵەمەندە بە ئاسن ئەمەش بەرپرسە لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکان و پارێزگاری تەندروستی دەمارە خوێنەکان دەکات.

-تووی سپی سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە، پێست نەرم و ڕەونەقدار دەکات و ڕێگری لە زیپکە دەکات، یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین دەدات کە پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

-دەوڵەمەندە بە کانزاکان و پڕۆتینەکان، چارەسەرێکە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس و تەندروستی گەدە دەدات، ئامرازێکی باشیشە بۆ دابەزاندنی کێش.

-چارەسەری سەرمابوون، پژمین، ئازاری ماسولکە دەکات و ڕێگری ڕەبۆ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا