پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکی لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، لێپێچینەوەی لە حەوت هەزار و 739 تۆمەتبار بە دۆسیەکانی گەندەڵی کردووە کە لەنێویاندا 39 وەزیر هەبووە.
لەوبارەیەوە عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵکاران و بەهەدەردەرانی سامانی گشتی، لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا حەوت هەزار و 739 تۆمەتبار بە ئەنجامدانی نۆ هەزار و 557 تۆمەت لێپێچینەوەیان لێکراوە.
بەگوێرەی قسەکانی عەلی محەمەد، لەنێو ئەو تۆمەتبارانەدا کەسانی خاوەن پلەی تایبەت هەبوون و 50 فەرمانی لێپێچینەوەش دەرچووە بۆ 39 وەزیر لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی.