ئێران: کردنەئامانجی مۆساد لە هەولێر نەشتەرگەرییەکی بچوک بوو ئامانجەکەی خۆی پێکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “کردنەئامانجی بارەگای مۆساد لە هەولێر نەشتەرگەرییەکی بچوک بوو ئامانجەکەی خۆی پێکا”.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی دەرەوەی ئێران  باسی لەوەکرد، “وەڵاممان بۆ کردەوەکانی ئیسرائیل لە شوێنی خۆیەوە دەبێت نەک وڵاتی سێیەم”.

وتیشی، “بە هاوڕێیانمان لە عێراق دەڵێین، ڕێگەنادەین سنوورەکانیان بەکاربهێنرێت بۆ کردنەئامانجی ئاسایشی ئێران”.

رۆژی 8ی حوزەیرانی 2022 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر تەقییەوە و کەوتەخوارەوە، لەبارەی بوونی دەستی ئێران لە هێرشەکەدا سەعید خەتیبزادە وتی، “نۆ کۆمێنت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا