پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، بایدنیش جەختی لەوەکردەوە، “هاوپەیمانی ئەمریکا و فەڕەنسا بنەمای سەقامگیری جیهانە”.
لەمیانی سەردانیکردنی بۆ کۆشکی سپی و کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ماکرۆن وتی، پێویستە ئەمریکا و فەڕەنسا ببنەوە بە برا لە بواری چەکداریدا تا ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئۆکرانیا و قەیرانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە ببنەوە.
لایخۆیەوە جۆ بایدن جەختی لە گرنگی بنەماکانی ئازادی و یەکسانی و برایەتی کردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوای هاوبەشێکی باشتر لە فەڕەنسا ناکات، جەختی لەوەش کردەوە، هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و فەڕەنسا بنەمای سەقامگیری جیهانە.
بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن و هاوسەرەکەی بە سەردانێکی سێ ڕۆژی گەیشتنە ئەمریکا، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی سەرۆکایەتی بایدندا ماکرۆن سەردانی ئەمریکا بکات.