پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نۆ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، نۆ هاووڵاتی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووە، کوژراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، “هەشت لەو هاووڵاتییانە خەڵکی کامێران و سنە و بۆکانن و بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، یەکێکیش کە خەڵکی بۆکان بووە بە چەقۆ لێیدراوە و کوژراوە”.
ئەوەش هاتووە، دەیان هاووڵاتی برینداربوون کە تەندروستیی سێ کەسیان ناجێگیرە.
خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیناوەتە مانگی سێیەم و تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە.