نێچیرڤان بارزانی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 1659 كەس دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 كەس دەركرا كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر سەر بە هێزەكانی ناوخۆ بوون.

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كەسانە تاوانیان نەكردووە و مەترسی نین بۆسەر كۆمەڵگە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەدواداچوونیان كردووە، وەك دڵشاد شەهاب دەڵێت، بۆ ئەو ژمارەی زۆرەی كە زۆرجار باس دەكرێت لەوەی خەڵكی هەڵهاتوو لە دادگا هەیە واتە ژمارەیەك هەیە لە هەرێمی كوردستان كە زیاتر لە سێ هەزار كەس داواكراون لە دادگا، بەڵام نەچوونەتە بەردەم دادگا یان پۆلیس دەستگیری نەكردوون یان رێكاریی یاساییان لەگەڵدا نەكراوە، ئەمە ئەوە پێشاندەدات كە كۆمەڵێك تۆمەتبار هەن، ئێستا لەدەرەوە، بەڵام دەستگیر ناكرێن.

بەشێك لەو كەسانەی كە وازیان لە هێزەكانی ناوخۆ هێناوە ئێستا كارێكی دیكە دەكەن، بەڵام فەرمانی گرتنیان هەیە، چونكە دەستیان لە كارەكەیان هەڵگرتووە، بەبێ ئەوەی دەستلەكاربكێشنەوە، بەگوێرەی یاسا ئەو كەسانە “حوكمی غیابیان” لەسەرە.
راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دەكرێت لەناو ئەو كەسانەی كە لێخۆشبوونەكە دەیانگرێتەوە كەسانێك هەبن كە لە ساڵی 2000وە ئەو حوكمەیان لەسەر بێت، بە هەر هۆكارێك بێت دەستی لەكارەكەی هەڵگرتووە، بەڵام رێكارەكانی تەواو نەكردووە بۆ ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەكەی قبووڵ بكرێت و رێكارەكان تەواو بكرێن.

دڵشاد شەهاب بڕگەكانی فەرمانەكەی روونكردەوە و وتی، ئەگەر كەسێك جگە لەم حوكمی “غیاب”ـە تاوانێكی دیكەی لەسەر بێت یان موڵكی دەوڵەتی لابێت بابەتێكی دیكەیە.

فەرمانەكە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە راوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی: ئەم كەسانە تاوانبارێك نین كە تاوانیان دژی مافی گشتی یان مافی تایبەتی كردبێت. سەرپێچییەكی ئیدارییان كردووە ئەگەرنا هیچ مەترسییەك لەسەر كۆمەڵگە دروستناكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا