لە هەولێر كرێكارێك گیانی لە دەستدا و لە زاخۆ تەرمی مێردمنداڵێك دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پرۆژەی شوقەكانی فۆڕسیزون پارك لە شاری هەولێر كرێكارێك لە كاتی كاركردندا كەوتەخوارەوە و دەست بەجێ‌ گیانی لە دەستدا،لە شاری زاخۆش تەرمی مێردمنداڵێك دۆزرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كرێكارێك لەكاتی كاركردن لە شوقەكانی فۆڕسیزون پارك لە شاری هەولێر كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

لەلایەكی دیكەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ لەناو بازاڕی زاخۆ دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادی كراو هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا