وتەبێژی یەكێتی: توركیا داوای شتێك دەكات كە لەلای ئێمە بوونی نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: یەكێتی نایەوێت هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی  و توركیا داوای شتێك دەكات كە لەلای ئێمە بوونی نییە و دەڵێت: “شەڕ‌ دژی توركیا لەسنووری دهۆك و ئامێدییە، بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكرێت كە بیانوی بێ بنەمان.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی ڕەسمی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال یەكێتی لە پەیوەندییە هەرێمایەتی و سیاسەتە نێودەوڵەتییەكانیدا بایەخی زۆر بە جوگرافیا دەدات، چونكە جوگرافیا نەگۆڕ‌ە، هەربۆیە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا هەرچۆنێك بێت دواجار دراوسێمانەو دەوڵەتێكی گەورەیە لەناوچەكە.

سەعدی ئەحمەد پیرە دەشڵێت، یەكێتی نایەوێت هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی، ئەو تۆمەتانەشی لەبارەی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پە*كە*كە) ئاڕ‌استەی یەكێتی دەكرێن بەهانەی بێماناو بێبەهان، چونكە شەڕ‌ دژی توركیا لە سنووری دهۆك و ئامێدییە، بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: توركیا تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە لەناو شارەكانی خۆیدا چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ پارتی كرێكاراندا بكات، چۆن دەتوانێت داوای چارەسەر لە هەرێمی كوردستان بكات، لەكاتێكدا حكومەتی توركیا توانای ماددی زۆرو جۆرەها چەكی پێشكەتوو و بەكارهاتووی هەیە.

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیكردەوە كە یەكێتی بانگهێشتی (پە*كە*كە)ی بۆ هەرێمی كوردستان نەكردووەو پێمانخۆش نییە هیچ هێزێك هەبێت لەدژی وڵاتانی دراوسێ و توركیا چالاكی بكات و بگەڕ‌ێتەوە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە شەڕ‌و روبەڕ‌وبوونەوە بژاردەیەكی سەركەوتوونییە، بۆیە توركیا دەتوانێت بەرێگەیەكی دیكە كێشەكانی لەگەڵ پارتی كرێكاراندا چارەسەر بكات.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، پیرە رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی بە هاكان فیدان-وتووە، ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ توركیادا، بەڵام ئێوە داوای شتێكمان لێدەكەن كە بوونی نییە و سنوورو ناوچەی دەسەڵاتی ئێمە لەتوركیاوە دوورەو یەكێتی هێزی نەناردووەتە سەر توركیا و دوژمنایەتی ناكات، چونكە سوودی بۆمان نییە. وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئاماژەی بەوەدا كە رەجەب تەیب ئەردۆغان و هیچ دەسەڵاتدارێكی دیكەی توركیا شتێكی نوێیان لەدژی یەكێتی نەوتووە، دەڵێت: ئەوەی بەناوی سەرۆكی توركیاوە لەچەند رۆژی رابردوودا لە كەناڵێكی دیارییكراو بڵاوكرایەوە، هەوڵی شكستخواردووی نەیارانی یەكێتییەو بۆ ئێمەش نوێ نییە و یەكێتی لەرابردوودا بەڕەسمی وەڵامی سەرۆكی توركیای داوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا