پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عێراق، دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری لە عێراق ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی نیسان، وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە هەموو ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە تەواوکراوە و پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەکراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی گەنجینە و بانک و ناوەندەکانی دابەشکردنی مووچە کراوە.
لەکاتیکدا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆئەوەی بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکەن.