گەریلا خستنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكییەكانی تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستار، هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی خرایە خوارەوە و سەربازێكیش كوژرا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلا و هێرشەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە دا هاتووە، تیمە گەڕۆكەكانمان لە یەژاستار بۆ یادی هەڤاڵمان بێریتان (گوڵناز كاراتاش)، كە هێمای سوپای ژنان و فەرماندە نەمرەكەمانە، چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا و لەو چالاكییانەدا، هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی خرایە خوارەوە و سەربازێكیش كوژرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای توركیا پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، چوار جار بە چەكی كیمیایی و گازی بیبەر، 13 جار بە فڕۆكەی جەنگی، 44 جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا