كۆمپانیایەك بە هەرزانتر لە ئاردی بازرگانی ئارد بۆ نانەواو سەمونخانەكان دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، كۆمپانیایەك ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكانی شارەكە بە هەرزانتر لە ئاردی بازرگانی دابین دەكات دەشڵێت، دابینیكردنی ئارد بە نرخی كەمتر دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نان و سەموون.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، كۆمپانیایەكی ناوخۆیی دابەشكردنی ئاردی بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دەستپێكردووە، كە فەردەیەك بە كواڵێتی زۆرباش بە 28 هەزار دینار دەدات.

سۆران عەبدولغەفوور ئاماژەی بەوەكرد، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت، ئاردی هاوردەكراوی توركیا، رووسیا و ئێران، هەروەها ئاردی بەشەخۆراكی مانگانە هەیە، كە گرانترینیان ئاردی توركییە و فەردەی بە 36 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، ئەو ئاردەی كۆمپانیا ناوخۆییەكە دەیداتە نانەواخانە و سەمونخانەكان كوالێتییەكەی لە توركییەكە باشترە و فەردەیەك هەشت هەزار دینار كەمتریشە.

وتیشی، دوای دابەشكردنی ئاردەكە بەسەر تەواوی نانەواخانە و سەمونخانەكاندا چاودێریی بازاڕ دەكەن بۆ دابەزینی نرخی نان و سەموون.

ئاردی توركی فەردەی بە 36 هەزار دینارە، هەروەها ئاردی رووسی فەردەی بە 32 هەزار و ئاردی بەشەخۆراكی مانگانەش فەردەی بە 18 هەزار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا